کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم تەئكید لە بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوساندن لەگەڵ بەغدا دەكاتەوە

.

07:07 PM - 23/08/2017

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم تەئكید لە بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوساندن لەگەڵ بەغدا دەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: دروستكردنی كۆمیتە و رێوشوێنە پراكتییەكانی پڕۆسەی ریفراندۆم خێراتر بكرێت بۆ ئەنجامدانی لە وادەی خۆیدا

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: راگەیاندن و توانای حزبەكان بۆ پاڵپشتیكردنی ریفراندۆم هەماهەنگ بن

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: پشتگیری لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ چاكسازی و باشتركردنی مووچە و باری گوزەرانی هاوڵاتیان

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: تێگەییشتنی تەواومان بۆ هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەیە لەبەرامبەر ریفراندۆم

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: ریفراندۆم هیچ كاریگەری نەرێنی لەسەر شەڕی داعش نابێت و گەلی كوردستان لە سەنگەری پێشەوەی شەڕی تیرۆر دەمێنێتەوە

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: لە شەڕی تیرۆردا ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگی و گفتوگۆیەك دەبین لەگەڵ هاوپەیماناندا

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: پشتگیری هەموو جۆرە گەرەنتییەك دەكەین بۆ دەستەبەركردنی مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان لە كوردستان

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: پێكهێنان و ناردنی وەفدی دانوساندنكار بۆ وڵاتانی دراوسێ و جیهان بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنەكە

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم: كۆنفڕانسێك بۆ نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووسی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زمانی عەرەبی لە هەرێم ساز بكرێت لەسەر پڕەنسیپە دیموكراتییەكان و مافی چارەی خۆنووسین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە