کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باسم قاسم گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق ئیمزاكرد

.

11:55 AM - 22/08/2017

یەكێتی تۆپی پێی عیراق بەرەسمی رایگەیاند: كە گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ باسم قاسمی راهێنەری هەڵبژاردەكەی بۆ ماوەی ساڵێكی تر ئیمزاكردووە و ئەو راهێنەرەش لەو پۆستەی بەردەوام دەبێت.
یەكێتیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: كە ئەو گرێبەستە نوێیە لە دوای كاروانی هەڵبژاردەی شێرەكانی رافیدەین لە میانی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بەمەبەستی گەیشتن بە مۆندیالی روسیای 2018كارادەبێت، لای خۆیەوە باسم قاسم لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی وەرزشی كوورە ئاشكرایكرد: كە لەگەڵ  شەرار حەیدەری جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عیراق كۆبۆتەوە و  سەرجەم ووردەكارییەكانی گرێبەستەكەو داواكارییەكانی لەیەكێتی ناوبراو باسكردووە و سەرەنجام لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە بۆ ماوەی ساڵێكی تر لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عیراق بەردەوام بم، ئەو راهێنەرە عیراقیە لە درێژەی لێدوانەكەیدا باسی لەوەشكرد: كە چەندین یانەی بەناوبانگ بۆندیان پێشكەشكردووم، بەڵام سەرجەم ئەو بۆندانەم رەتكردۆتەوەو لە هەوڵی ئەوەدام مێژوویەكەی پرشنگدار لەگەڵ هەڵبژاردەكەم تۆماربكەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە