کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لە یەكەم هەنگاویدا براوەبوو

.

01:02 PM - 21/08/2017

لەلایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی هەفتەی دەستپێكی خولی یانەكانی ئیسپانیا  ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیا  لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانەی مەدریدیەكە كۆنترۆڵی نێو یاریگایان كرد و دوای چەند هێرشێكی یەك لە دوا یەكیش  سەرەنجام لە دەقیقەی 20 دا )گاریس بەیڵ( گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد  دوا بەدوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی میوان باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 27 یشدا )كاسیمیرۆ( گۆڵی دووەمی بەخشیە یانە مەدریدیەكە  هەرچەندە پێش تەواو بوون گێمی یەكەمی یاریەكە یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار گۆڵی زیاتر تۆمار بكەن  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ سوود بوون و ئەو گێمەش هەر بەو 2 گۆڵە كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا )زێنەدین زێدانی( راهێنەری میرینگی ریزەكانی یانەكەی رێكخستەوە و یارییەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم  بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی  تا لە دەقیقەی 62 دا تۆنی كرۆس گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد  هەرچەندە لە دەقیقەی 88 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی خاوەن یاریگا هەژمار كرد  بەڵام )فلۆران ئەندۆنی( نەیتوانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات  هەروەها لە دوا دەقیقەی یاریەكەشدا ناوبژیوان )سێرجیۆ رامۆسی( بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدریدی بە كارتی سوور كردە دەرەوە  لە كۆتاییشدا یانەی ریاڵ مەدرید بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیای دووچاری شكست كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە