کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی هێرشكردنە سەر فەرهاد سەنگاوی ئیدانە دەكات

.

04:55 PM - 20/08/2017



سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان هێرشكردنە سەر فەرهاد سەنگاوی ئیدانە دەكات و داوادەكات سەرەداوی ئەو رووداوە بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.
بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە گەلی كوردستانی راگەیاند وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەموو مامەڵەیەكی نەشیاو بەرامبەر بە پەرلەمانتاران رەتدەكەینەوە.
راشیگەیاند لەگەڵ ئەوەی فەرهاد سەنگاوی لەئێستادا لەگەڵ فراكسیۆنەكەمان رای جیاوازی هەیە و هیچ پەیوەندییەكی بە ئۆرگانی یەكێتییەوە نەماوە ، بەڵام تا ئەو كاتەی پەرلەمان كارادەكرێتەوە فەرهاد سەنگاوی ئەندامی پەرلەمانە لەسەر فراكسیۆنەكەمان و ئێمە داكۆكی لێدەكەین.

jlnU0lWRV34

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە