کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیتاڵیا یارییەكانی وەرزی نوێی كاڵچۆ دەستیپێكرد

.

01:24 PM - 20/08/2017

ركابەرییەكانی وەرزی 2017-2018ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دەستیپێكرد یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی شەش وەرزی رابردووش یەكەم هەنگاوی سەركەوتن بوو.
یانەی یۆڤانتۆس لەنێو یاریگاو بەردەم هاندەرانیدا یەكەم یاری وەرزی نوێ و هەفتەی یەكەمی خولەكەی بەرامبەر یانەی كالیاری كرد  یاریزانانی یۆڤانتۆس لەسەرەتای یارییەكەوە بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 12 بوونە خاوەن گۆڵێك، كە )ماریۆ ماند زۆ كیچ (تۆماریكرد  لەكۆتایی گێمی یەكەمیش )پاولۆ دیبالا( گۆڵێكی تری پێبەخشین، لەگێمی دووەمیشدا یاریزانانی پاڵەوانی شەش وەرزی رابردووی خولەكە لەسەر پیشاندانی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوان بون و )گۆنزالۆ هیگواینیش( لەدەقیقەی 66 گۆڵێكی تۆماركرد  سەرئەنجام یارییەكەش بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بەسودی یانەی یۆڤانتۆس كۆتاییهات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە