کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی خانەنشینانی پلە تایبەت كەم دەكرێتەوە

.

05:40 PM - 16/08/2017

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای دەكات: مووچەی خانەنشینانی پلە تایبەت كەم دەكرێتەوە، بەڵام مووچەی خانەنشینانی ئاسایی وەكو خۆی دەمێنێتەوە‌و لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستمی نوێی مووچەشدا، كێشەی دواكەوتنی مووچەی خانەنشینان نامێنێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی (ئێس ئێن ئێن) لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردۆتەوە: ئەو پێشنیارە نوێیەی لەبارەی سیستمی مووچەی فەرمانبەرانەوە ئاراستەی حكومەت كراوە، تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە، بەڵام بەگشتی كۆدەنگی لەسەرە كە پەسەند بكرێت، ئەویش پێدانی مووچەی بنەڕەتی‌و دەرماڵەكانی بڕوانامە‌و خێزان‌و منداڵە.
سەبارەت بە مووچەی خانەنشینانیش وتی: گۆڕانكاری لە مووچەی خانەنشینانی پلە تایبەت دەكرێت، چونكە مووچەكانیان زۆرە‌و لە سیستمی نوێی مووچەدا كەم دەكرێتەوە، بەڵام بەهیچ جۆرێك دەستكاری مووچەی خانەنشینانی تر ناكرێت‌و بەهەمان شێوەی ڕابردوو خەرج دەكرێت.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستمی نوێی مووچەدا، چیتر دواكەوتنی مووچەی خانەنشینان نامێنێت‌و بەهەمان شێوەی فەرمانبەرانی تر، مانگانە‌و لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا پێیان دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە