کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیماد ئەحمەد :یەكێتی بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێك سیناریۆی خۆی دەبێت و بەرژەوەندی گەل لەكوێ بێت یەكێتی لەوێیە

.

01:59 PM - 06/07/2015

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێشنیارەكەی (پ.د.ك) لە سلێمانی كۆبۆوە.
دوابەدوای كۆبوونەوەكەش عیماد ئەحمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) رایگەیاند: لەگەڵ لایەنەكان بەردەوامدەبین لەكۆبوونەوەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سورین لەسەر سازان، ئاماژەی بەوەشكرد پێشوازی لەهەموو لایەنەكان دەكەین و خۆشمان سەردانی لایەنەكان دەكەین بەمەبەستی گەیشتن بەچارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشەكان.
 وتیشی:یەكێتی بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێك سیناریۆی خۆی دەبێت و بەرژەوەندی گەل لەكوێ بێت یەكێتی لەوێیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە