کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكرێت

.

04:25 PM - 29/05/2015

بڕیاردەری‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەپێی‌ یاسا دەبێت بانكی‌ ناوەندی‌ عیراق رۆژانە 75 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە بانكی ناوەندی پابەندی ئەو یاسایە نەبووە، ئەوەش مەترسیەكی گەورەی دروستكردووە.
ئەحمەد حاجی‌ رەشید، بڕیاردەری‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە: بەپێی ماددەی 50 لە یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراق، بانكی ناوەندی‌ بۆی هەیە رۆژانە بڕی 75 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە بەڵام پابەندی یاساكە نابێت و رۆژانە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری دەخاتە بازاڕەوە.
وتیشی: ئەگەر بەم هەنگاوەی ئێستای بانكی ناوەندی، دۆلار دانەبەزێت، لەماوەی یەك هەفتەدا دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە ‌و دەبێتەهۆی گرانییەكی گەورە و گرفتی ئابوری عیراق زیاتر دەبێت و ئابوری عیراقیش لە مایەپوچبوون نزیك دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە