کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. نەرمین مەعروف: تاوەكو هەرێم مووچەی مانگی شوبات دابەشنەكات بەغدا مووچەی ئادار نانێرێت

.

04:12 PM - 28/03/2024

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، تاوەكو حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دابەشنەكات، عیراق مووچەی مانگی ئادار نانێرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، تاكو حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دابەشنەكات، وەزارەتی دارایی عیراق پارە نانێرێت بۆ مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە، ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی عیراق، هیچ سوودێكی نابێت بۆ ناردنی ئەو مووچەیە، تاوەكو مووچەی مانگی شوبات دابەشنەكرێت و وردبینییەكانی نەنێردرێتەوە بۆ عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە