.
04:36 PM - 27/04/2024
ئەمبولانسێکی نەخۆشخانەی بەخشین لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە سلێمانییەوە بۆ بەغدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و سێ کەس بوونە قوربانی.
له‌و باره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغدا ئەمبوڵانسەکەمان توشی رووداوی هاتووچۆ بووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە روداوەکە و جگە لە گیانلەدەستدانی سێ کەس چەند کەسێکی دیکەیش بریندار بون، بێ دیاریکردنی ژمارەی برینداران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشه‌كه و دوو كه‌سی ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌ر، هاوكات دوو كارمه‌ندی ئه‌مبۆڵانسه‌كه‌ش بریندارن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە