کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی زەینەب نوری دەكات

.

05:30 PM - 09/05/2024

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو زەینەب نوری

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب نوری فەرەج)، نیگەران و دڵگران بوم.

کۆچکردوو لەخانەوادەیەکی تێکۆشەر و قوربانیدەری دەڤەری گەرمیان و دایکی هەڤاڵ (شێخ میقداد شێخ بەهادین) و شەهید (شێخ جەمال گەرمیانی) بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە