کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

موچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

.

04:34 PM - 27/03/2024

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوە و لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچە خۆران بکرێت، دواتر و دوای گەیشتنی  پارەی مووچەی  مانگی ئازار لە بەغداوە  راستەوخۆ دەستبەدابەشکردنی بکرێت.


هاوکات بەپێێ زانیارییەکان ئەوەشخراوەتەڕوو، بریار لەسەر ئەوە دراوە زەوی بدرێت بەو فەرمانبەرانەی کە تائێستا سودمەند نەبوون لەوەرگرتنی زەوی.


 هەروەها یەکێکی تر لە بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەبووە کە  چەند ئاسانکاریی و داشکاندنێک لەو قەرزانەی لەسەر هاوڵاتییان کەڵەکەبوون بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە پاش کەمێکی تر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری کۆبونەوەکان بخرێتەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە