کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمین محەمەد: خاتوو گەلاوێژ یەكەمین ژنەڕۆماننووسی ڕۆمانی منداڵانە بە نووسینی رۆمانی گەلی ناوگردان

.

05:16 PM - 13/03/2024

ئەمین محەمەد شاعیرو ڕۆماننووسی منداڵان:

خاتوو گەلاوێژ یەكەمین ژنەڕۆماننووسی ڕۆمانی منداڵانە بە نووسینی رۆمانی "گەلی ناوگردان".

 

لە ئایندەیەكی نزیكدا چاپێكی نوێی ڕۆمانی مێرمنداڵانی " گەلی ناوگردان" بە سەرپەرشتی و چاودێری مامۆستائەمین محەمەد دەكرێتەوە.

 

لە ئۆفیسی خاتوو گەلاوێژ لە هۆڵی خاك، جومعە شوانی كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژی پێشكەش بە  مامۆستا ئەمین محەمەد شاعیرو ڕۆمانووسی منداڵان كرد و مامۆستا ئاماژەی بەوەدا، زۆر سەرسامم بە شێوازەكانی تەكنیكی وهونەری نووسینی خاتوو گەلاوێژ بە تایبەت لە ئەدەبیاتی منداڵان، بەوەی گەلاوێژ خان یەكەمین ژنەنووسەری كوردە ڕۆمانی بۆ منداڵان نووسیوە.

 

مامۆستا ئەمین محەمەد باسی لەوەشكرد لە چاپی یەكەمی ڕۆمانی " گەلی ناوگردان" هەم لەبەرگەكە یدا و هەم هەندێك هەڵەی چاپ هەیە بۆیە بە هاوكاری بۆردی وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ galawzh.comبە سەرپەرشتی و چاودێری بەندە لە داهاتوویەكی نزیكدا چاپی دووەمی دەكەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە