کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

.

02:30 PM - 28/04/2015

سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیاری پێكهێنانی لیژنەی كاتی بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بە پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە.  لە راگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەری پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە: دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە وادەی دانیشتنی ژمارە 10 دیاری بكات  كە پێشنیوەڕۆی سبەینێ دەبێت. لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بە بەرنامەی كاری دانیشتنەكە كراوە و راگەیەندراوە: ناڕازیبوونی سەرۆكی هەرێم لەسەر ماددەی (5) ی یاسای ژمارە (7) ی ساڵی 2014 یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستەی گشتیی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان، هەروەها ژمارە (3)ی ساڵی 2011 گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. هەروەها بڕیاری پێكهێنانی لیژنەی كاتی بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بە پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوشێنرێتەوە. خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ ژمارەیەك پڕۆژە یاسا دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە