کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ یارییەكانی هەفتەی 14ی كاڵچۆ بەردەوامییان دەبێت

.

01:16 PM - 29/11/2015

ئەمرۆ یاریەكانی هەفتەی 14ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەردەوامیان دەبێت و چەند رووبەروو بوونەوەیەكی گرنگییش لەخۆدەگرێت  سەرەتاش لە یاریەكی ئاست بەرزدا یانەی رۆما لە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ پێشوازی لە یانەی ئەتڵانتا دەكات  سەرەرای ئەوەی یاریەكە تا رادەیەكی زۆر بۆ یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا ئاسان دەبێت  بەڵام رۆدی گارسیای راهێنەری رۆما بە نیازە لە سەرەتاوە بەشداری بە سەرجەم ئەستێرەكانی بكات  ئەویش تا دووچاری هیچ ئەنجامێكی نەخوازراو نەبنەوە و بە بردنەوەشیان لەو یاریەدا گەر بە شێوەیەكی كاتیش بێت بۆ پێشەنگی ریزبەندی خولەكە سەربكەون  لە لایەكی ترەوە و لە یاریەكی بەهێزی ئەو هەفتەیەدا یانەی یۆڤانتۆس دوور لە یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی پالێرمۆ  لە یاریەكانی رابردوویاندا یاریزانانی خانمە پیرەكە توانیویانە بە ئاستێكی بەرزەوە دەربكەون  هەر بۆیە ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری پاڵەوانی 4 وەرزی رابردووی سكۆدیتۆ بە نیازە بە هەمان پلانی یاریەكانی رابردوو رووبەرووی یانەی پالێرمۆ ببێتەوە  ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن چوارەم بردنەوەی لەسەر یەك و حەوتەم بردنەوە لە یاریەكانی ئەم وەرزەی خولەكەدا تۆمار بكەن و هەنگاو بە هەنگاویش خۆیان لە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی نزیك تر بكەنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە