کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالانسیا لە گرانادای بردەوە

.

01:02 PM - 28/04/2015

 لە دوا یاری هەفتەی 33 ی لالیگا یانەی ڤالانسیا لە یاریگای خۆی میوانداری گرانادای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامێكی گەوەرە لێبردەوە، لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی ڤالانسیا بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەی 26 مارتێنز گۆڵی پێشكەوتنی خاوەن یاریگای تۆمار كرد، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی ڤالانسیا بەردەوام بوون لەسەر ئاستە باشەكەیان و لە دەقیقەی 40 دانیال باریخۆ گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی ڤالانسیا بە پشت بەستن بە ئاستە باشەكەیان هاتنە نێو یاریگا و لە دەقیقەی 85 سۆفیان فیگۆلی گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، دوای سێ‌ دەقیقەی لەم گۆڵە و بە دیاریكراوی لە دەقیقەی 88 نیگرێدۆ گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد و یاریەكەش بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر بە بردنەوەی ڤالانسیا كۆتایی هات، بەم بردنەوەیش ڤالانسیا بە 68 خاڵ بە پلەی چوارەمدا مایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە