کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆمەدرید بەرامبەر بە گاڵاتاسەرای بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد

.

06:58 PM - 26/11/2015

*دەچینە كۆمەڵەی سێیەم و لە یارییەكی بەهێزی ئەو كۆمەڵەیەشدا هەردوو یانەی ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و گاڵاتاسەرای توركی لە یاریگای ڤیسینتی كاڵدیرۆن بەیەك گەیشتن پاش تێپەروونی تەنها 13 دەقیقە لە دەستپێكی یاریەكە ئەنتوان گریزمان توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگا تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی رۆخی بلانكۆس باشتر دەبیندران و دوای لە دەستدانی چەند هەلێكی ئاسانی گۆڵ تۆمار كردنیش  سەرەنجام لە دەقیقەی 65 دا ئەنتوان گریزمان یانەكەی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم  سەرەرای ئەوەی دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی ئەتڵەتیكۆ نزیك بوون لە تۆمار كردنی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی خۆیان  بەڵام لە كۆتاییدا یاریەكەیان هەر بەو ئەنجامە و بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی گاڵاتاسەرای بردەوە  بە و بردنەوەیەش یانە ئیسپانیەكە سوودی لە یەكسانبوونی یانەی بەنفیكا وەرگرت و بە شێوەیەكی رەسمیش سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە