کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی لیلی گۆڵبارانكرد

.

02:25 PM - 26/04/2015

شەوی ڕابردوو لەیاریەكی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی فەڕەنسا ناسراو بە لیگاوەن یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری یانەی لیلی كرد و یاریەكەشی بەئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ‌ بردەوە و پێشەنگی ریزبەندی خولەكەشی لەیانەی لیۆن وەرگرتەوە.
لەگێمی یەكەمدا یاریزانانی پی ئێس جی بەهێرشبردن دەستیان بەیاری كرد و لەدەقیقەی 1 دا لەرێگەی ماكسوێلەوە گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد دوای 3 دەقیقە لەو گۆڵە و بەدیاریكراوی لەدەقیقەی 4 دا ئیندسۆن كاڤانی توانی گۆڵی دووەم بۆ پی ئێس جی تۆماربكات و خۆشی بخاتە نێو هاندەرانی ئامادەبووی نێو یاریگا دوای ئەو گۆڵەش ئاست بەرزی یاریزانانی پاریس سان جێرمان بەردەوام بوو تا لەدەقیقەی 28 دا لاڤێتزی پاریسی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم بەر لە كۆتایهاتنی گێمی یەكەم بە 2 دەقیقە جارێكی تر لاڤێتزی توانی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆماربكات و هاندەرانیش لەبەدەستهێنانی 3 خاڵی یاریەكە دڵنیا بكاتەوە لەگێمی دووەمدا و بەتایبەت لەدەقیقەی 59 دا ماركۆ باسا گۆڵێكی بۆ لیل تۆماركرد بەڵام لەدەقیقەی 73 دا ئیندسۆن كاڤانی بەلێدانی سزا گۆڵی پێنجەمی یانەكەی و دووەمی خۆی تۆماركرد دوای ئەو گۆڵەش كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی پی ئێس جی درێژەی كێشا و لەدەقیقەی 77 دا لاڤێتزی بەتۆماركردنی گۆڵی شەشەم هاتریكی بۆخۆی نوسیەوە یاریەكەش تا دواساتەكان بەئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندی پی ئێس جی كۆتایی هات و بەكۆكردنەوەی 68 خاڵیش چووە پێشەنگی ریزبەندی یانەكانی فەڕەنسا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە