کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەسەد: پەیوەندی لەنێوان دەزگاكانی هەواڵگری فەڕەنسا و سوریا ماوە

.

12:19 PM - 21/04/2015

بەشار ئەسەد ئاشكرایدەكات تا ئێستاش پەیوەندی لەنێوان دەزگاكانی هەواڵگری سوریا و فەڕەنسا بوونی هەیە. بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنێكی فەرەنسی ئاشكرایكرد: پەیوەندی لەنێوان دەزگای هەواڵگری فەرەنسا و سوریا هێشتا بەردەوامە، بەڵام پەیوەندی دیپلۆماسی لەنێوان هەردوو وڵات تا ئێستاش پچڕاوە. وتیشی ئەو پەیوەندیانە لەچوارچێوەی هاوكاریدا نین, سەرۆكی سوریا ئاماژەی بەوەشدا: تا ئێستا بەرپرسانی فەڕەنسا سەردانی وڵاتەكەی دەكەن بەڵام بەرپرسانی سوریا نەچوونەتە فەرەنسا، روونیشیكردەوە: ئەو پەیوەندیانە وەك نیشاندانی نیەت پاكییە لەلایەن هەردوولاوە و فەڕەنساش دەیەوێت ئەو پەیوەندیانە بەردەوام بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە