کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی ناوەند: پێویستە دەستووری بەسازانی نیشتمانی هەمواربكرێتەوە

.

02:33 PM - 19/04/2015

ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك رایدەگەیەنێت پێویستە دەستوور هەموار بكرێتەوە و لایەنە سیاسییەكانیش سازش لەسەر ئەو پرسە بكەن.
لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا و بە میوانداری ( سەعدی ئەحمەد پیرە ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و لێپسراوی پەیوەندییە گشتییەكانی ی.ن.ك ئەنجومەنی ناوەند باس لە پەیوەندییە گشتییەكانی ی.ن.ك لەگەڵ لایەنەكان و وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستای عیراق و هەرێمی كوردستاندا . تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك قسەكردن بوو لەسەر هەمواركردنەوەی دەستووری هەرێم و پێدانی 3 خاڵی گرنگ بە جێگرانی سكرتێری گشتی لەبارەی ئەو پرسەوە , ئەنجومەنی ناوەند پێی وابوو پێویستە دەستووری هەرێم هەمواربكرێتەوە و ئەو هەمواركردنەوەیەش لە رێگەی سازشەوە بێت لە نێوان لایەنەكان.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە