کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی رەتكردەوە

.

04:51 PM - 21/06/2020

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: پێشنیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانیان رەتكردۆتەوە و پێیان وایە چەندین رێگای تر هەیە كە حكومەت بۆ زیادكردنی داهاتەكانی بیگرێتەبەر.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لیژنەكەیان لەگەڵ عەلی عەللاوی وەزیری دارایی كۆبۆتەوەو تاووتوێی وەرگرتنی قەرز‌و رێگاكانی چارەسەركردنی قەیرانی داراییان كردووە‌و لەسەرئەوە رێككەوتوون كە وەرگرتنی قەرز لەچوارچێوەی یاساكانی وەرگرتنی قەرزدا بێت.
باس لەوەشكراوە: لەكاتی پەسەندكردنی بڕیاری وەرگرتنی قەرز لەلایەن لیژنەی دارایی و پەرلەمانی عیراق  لەسەر حكومەت دەكرێت بە پێشمەرج كە پڕۆژەیەك لەبارەی چاكسازی لە دارایی و ئابووری لە ماوەیەكدا كە لە 60 رۆژ تێپەڕنەكات، رەوانەی پەرلەمان بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: چەندین رێگای تر هەیە كە حكومەت بۆ زیادكردنی داهاتەكانی بیگرێتەبەرو بە بێ‌ ئەوەە دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینانببات، بۆیە ئەو پێشنیارەیان رەتكردۆتەوە كە مووچە كەمبكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە