کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات

.

01:16 PM - 07/05/2024

 

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، داواكاری فەرمانبەرانی گرێبەست دەخەنە ناو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و بەڵێنیشیان پێدەدات كە پشتیوانی تەواوی داوا رەواكانیان بێت.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە هەموو ناوچەكانی كوردستانەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی بێشومار نامەی فەرمانبەرانی گرێبەستی پێگەیشتوە. دەشڵێت: هەفتەی رابردوو لە بەغدا سەرقاڵی گفتوگۆكانمان بووین لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵیی، بەڵام لەگەڵ نوێنەرەكانی فەرمانبەرانی گرێبەست بەردەوام لە پەیوەندی بووین".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دڵنیاتان دەكەم بابەتەكەتان دەخرێتەوە ناو كارنامەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە ماوەی رابردوو بە هاوكاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی دیوان و سەرۆكی فەرمانگەی هەمئاهەنگیی راپۆرتێكی پڕ زانیاریمان لەسەر كەیسەكەتان ئامادەكردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنەمای زانیاریەكانی ناو لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی گرێبەست كە لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و چاودێریی دارایی فیدڕاڵیش لیستی مووچەتان وەك گرێبەست پەسەندكرا.

ئامانج رەحیم دەشڵێت، هەندێكتان 14 ساڵ خزمەتتان هەیە و خەریكە دەگەنە تەمەنی خانەنشینیی و ژمارەتان  30 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، ئەرك و لێپرسراوێتی گەورەتان لە ئەستۆیە و ناكرێت كەیسەكەتان نادیدە بگیرێت، زیاتر لە دەیەیەكی تەمەنتان لە وەزیفە بە شێوازی گرێبەست بەسەربردووە، دڵنیابن كە هەمووان پشتیوانی داوای رەواتانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە