کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کاروان یاروەیس : پێدەچێت ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن ئەنجام بدات

.

04:23 PM - 07/05/2024

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت" پێدەچێت هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن ئەنجام بدات"

کاروان یاروەیس ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  تایبەت بەگەلی کوردستانی راگەیاند "/ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیارێکی دانیشتنی رۆژی (٢٧ / ١ / ٢٠٢٤) ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵوەشاندەوە کە تێدا هاتبوو تا یەکلایی کردنەوەی تانەکان لەدادگای فیدراڵی ئەنجومەن بەبێ سەرۆک بتوانێ بەردەوام بێ لەدانیشتنەکان"

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە،هێشتا لە ناو ماڵی پەرتەوازەی سووننەکان، رێکەوتن نەکراوە لەسەر کاندیدی سەرۆک، عەزم و حەسم و سیادە سورن لەسەر بەرێوەچوونی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک و کاندیدیان سالم عیساوییە.

وتیشی"  لەبەرامبەردا محەمەد حەلبوسی و تەقدوم داوا دەکەن پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموار بکرێتەوەو دەرفەت بدرێ بە حەلبوسی کاندیدێکی نوێ پێشکەش بکات"

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، لەبەرامبەردا ئیتاری تەنسیقی شیعەکان داوایان لەسووننەکان کردوە رێکبکەون لەناو خۆیانداو بۆ ماوەی هەفتەیەک دەرفەتیان پێدراوە..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە