.
05:36 PM - 07/05/2024
دوای ئەوەی لە چەندڕۆژی ڕابردودا لەلایەن بەشی ئابووری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری لیژنەهاوبەشەکانی قائمقامێتی قەزای چەمچەماڵ لە ناحیەی شۆڕش دەستگیرا بەسەر بڕی یەک تەن و نیوو خۆراک ومادەی بەسەرچودا
ئەمڕۆ ٦/٥/٢٠٢٤
لەلایەن لیژنە هاوبەشەکان بەئامادەبونی نوێنەرانی بەشی ئابوری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هەستان بە لەناوبردنی سەرجەم ئەو خوراک و مادانەی کە ماوەی بەسەر چوبوو و شیوای خواردن نەبوون و دەبوون بەهۆکارێک بۆ تێکدانی ئاسایشی خوراک و بڵاو بونەوەی نەخۆشی لە شاری چەمچەماڵ و ناحێی شۆڕشدا .
شایانی باسە هەمیشە بەشی ئابوری لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ سزادانی ئەو شوێنانەی کە خۆراک و مادەی بەسەر چوو و خراپبوو ساغ دەکەنەوە و لەوپێناوەشدا شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەریەک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە