کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: ناچینە هیچ كۆبوونەوەیەكەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

.

09:01 AM - 07/05/2024

 

سەبارەت بەئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵوێستی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پەیوەست بەئەنجامدانی لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا.

 

 لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی  بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند: یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەو كاتەی سەرۆكایەتی هەرێم دیاریكردووە و كۆمسیۆن ئامادەكاریی بۆ كردووە و بڕیارە لە 10  ی 6  بەڕێوە بچێت. لوقمان وەردی ئاشكراشیكرد: كە هەوڵێك هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام یەكێتی ناچێتە هیچ كۆبوونەوەیەكەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن . 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە