کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیاوە 5 هاوڵاتی لەپارێزگای دهۆك شەهیدبوون

.

08:36 PM - 19/06/2020

جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری پارێزگای دهۆكیان بۆردومان كردەوەو بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی شەهید بوون.
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا  گوندی سیدانی سەر بەدەڤەری رێكانی ناحیەی شیلادزێی سەر قەزای ئامێدیان بۆردومان كردوە لەئەنجامی بۆردومانەكەشدا چوار هاوڵاتی شەهید بوون.
شەهیدەكان بۆ نەخۆشخانەی ناحیە شیلادزێ گوازراونەتەوەو بەهۆی سوتانی تەواوی جەستەیانەوە بەشێكیان نەناسراونەتەوە.
ماوەی چەند رۆژێكە توركیا لەڕێگەی هێزی ئاسمانی و وشكانییەوە بۆردومانی سنوری پارێزگای دهۆكی دەستپێكردۆتەوەو هێزێكی زۆریشی گەیاندۆتە ناوچەی حەفتانینی پارێزگای دهۆك

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە