کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە

.

05:38 PM - 19/06/2020

نرخی نەوتی خاو جارێكی تری بەرزبوونەوەی تۆماركردو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 42 دۆلاری تێپەڕاند.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی لەسەدا 2 پۆینت 6 بەرزبوەوەو هەر بەرمیلێكیش بە 42 دۆلارو 32 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساس بەراورد بە نرخی رابردووی بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركردوەو هەر بەرمیلێكی بە 39 دۆلارو 81 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
شارەزایانی بواری ئابوری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ رێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت‌و هەروەها دەستپێكردنەوەی چالاكیە ئابوورییەكان لە وڵاتانی جیهان دێت كە لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆو كۆرۆناوە لەكاركردن وەستابوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە