کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێنج تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەهەرێم گیانیان لەدەستدا

.

03:50 PM - 18/06/2020

تەنها لەمڕۆدا پێنج تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە ، لەو بارەوە عەبدوڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا، ئاماژەی بەوەشكرد سێ لەقوربانیەكان لەپارێزگای سلێمانی بوون و یەكێك لەقوربانیەكان لەپارێزگای هەڵەبجە و ئەوی تریان لەئیدارەی گەرمیان بووە.
بەپێی زانیارییەكان چوار لەقوربانیەكان پیاوبوون و یەكێكیان ژن بووە و ژمارەیەك تووشبووی تری كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگرە و لەدۆخێكی خراپدان.

L6b8XAd_FbM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە