کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدارەی مەكتەبی راگەیاندن كۆچی دوایی كادرێكی رادەگەیەنێت

.

01:40 PM - 18/06/2020

ئیدارەی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەو سەرخۆشی بۆ كۆچی دوایی كادری راگەیاندن (رەهێڵ ئومێد) رادەگەیەنێت، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە، پرسەو سەرەخۆشی رادەگەیەنین بۆ كۆچی دوایی كادری بەتوانای راگەیاندن (رەهێڵ ئومێد) دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

(رەهێڵ ئومێد) خزمەتێكی زۆری راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووە. لە رۆژنامەی (الاتحاد) لە بەغداو لە ساڵی 2003 بۆ ساڵی 2010 لە خراپترین رەوشی ئەمنی كاری كرد، پاشان لە سایت و چاپخانەی (كوردستانی نوێ) لە سلێمانی درێژەی بە كارو خزمەت دا.

(رەهێڵ ئومێد) گەنجێكی دڵسۆزو لێوەشاوەو خاوەن رێز بوو، خۆشەویستی ناو هاوڕێكانی بوو، ماڵئاواییەكەی مایەی خەمباری و دڵتەنگیە.

پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكەی و هاوڕێكانی دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری هەمووانیش بدات و دەپاڕێینەوە گەلەكەمان و مرۆڤایەتی لە پەتای كۆرۆنا پارێزراو بن و تووشبووانیش چاك ببنەوە.

ئیدارەی مەكتەبی راگەیاندنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە