کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی تەئكید لە خۆپارێزی هاوڵاتیان دەكاتەوە

.

05:58 PM - 11/06/2020

بەسەرپەرشتی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبۆوەو قۆناغە مەترسیدارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی گفتوگۆی لەبارەوە كرا و تەئكید لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی چاودێریكردن و خۆپارێزیی و هەماهەنگیی نێوان خەڵك و دامودەزگاكانی دەوڵەت كرانەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا چەند بڕیارو ڕێنماییەكی پێویست بە دۆخی ئێستا دەركران، لە گرنگترینیان هەموو فەرمانگاكانی دەوڵەت‌و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت پێویستە پابەندی تەواوی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستیەكان بن و بەدواداچوون‌و لێپرسینەوە بەرامبەر هەر سەرپێچی كارێك دەكرێت كە ڕێنماییە تەندروستییەكان پێشێل بكات، هەروەها هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و دەرەوەی هەرێمی كوردستاندا بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەموو مزگەوتەكانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار دادەخرێن، هەروەها لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا داوای لە هەموو كەناڵ ‌و دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد ڕۆڵی بەرپرسیارانەی میدیاییانە و نیشتمانییانەی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا ببین و پشتیوانی  كەرتی تەندروستی‌ و بەرزكردنەوەی ئاستی خۆپارێزیی بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە