کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی سەردانی چەند لایەنێكی كرد

.

01:31 PM - 11/06/2020

لە شاری هەولێر د. سۆران جەمال تاهیر لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەدوو دیداری جیاوازدا سەردانی حزبی بەیت نەهرەین و بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری كرد.
لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی تەئكیدی لەپێویستی پارێزگاری كردن لەمافی كەمە نەتەوەییەكانی كردەوە و ئاماژەی بەوەكرد: كەمە نەتەوە و ئاینزا جیاوازەكان بەشێكی ڕەسەنن لەهاوڵاتی ڕەسەنی هەرێمی كوردستان و پێویستە لەڕێگەی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیانەوە لەپەرلەمان و سەرجەم ناوەندەكان ڕۆڵ و پێگەیان هەبێت.
ڕاشیگەیاند: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال گرنگی دەدات بەپتەوكردنی پەیوەندی و هەماهەنگیەكانی لەگەڵ سەرجەم هێز و پێكهاتەكان و ئامادەیی درێژە پێدانی خەباتی دۆستایەتی و پێكەوە كاركردنە لەپێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

hBuFvnc5X3U

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە