کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق باج لەسەر مووچەی مانگانەی فەرمانبەران دادەنێت

.

08:49 PM - 10/06/2020

عیراق باج لەسەر مووچەی مانگانەی فەرمانبەران دادەنێت
 (مەزهەر محەمەد) راوێژكاری ئابوری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: كە لەم مانگەوە كار بە جێبەجێكردنی باجی داهات لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و باجەكەش دەخرێتە سەر بری مووچەی گشتی نەك ئەو مووچە بنەرەتیەی وەری دەگرێت.
وتیشی: باجی داهات لەسەر مووچە پێشتریش هەبووە بەڵام باجەكە لەسەر مووچەی بنەرتی فەرمانبەر دانراوە و ئێستاش باجەكە خراوەتەسەر كۆی ئەو مووچەیەی بە فەرمانبەر دەدرێت بە دەرماڵەكانیشیەوە.
ئاشكاشیكرد وەرگرتنی باجەكە لە مووچەی ئەم مانگەوە كاری پێ دەكرێت و بڕی لێبرینی موچەكەش بەپێی یاسای باجەكان جێگیرە و لەنێوان ریژەی سەدا 10 بۆ سەدا 15دا دەبێت لەسەر تەواوی فەرمانبەران.
راوێژكاری ئابوری سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا پێشنیازەكانی لێبرینی مووچەی فەرمانبەران وەك پیشتر هەبوو هەڵوەشێندراوەتەوە و ئێستا بەپێی باجی داهاتەكان و میكانیزمی نوێ‌, مووچەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوەلەگەڵ رەچاوكردنی بڕی ئەو مووچەیەی بە فەرمانبەر دەدرێت و ئەوانەشیان كە موچەیان لە 500 هەزار دینار كەمترە یاساكە نایان گرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە