کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مستەفا كازمی‌ بەڵێنێك بە هاوڵاتیانی موسڵ دەدات

.

06:04 PM - 10/06/2020



نووسینگەی‌ راگەیاندنی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیران لەچوارچێوەی سەردانێكیدا ‌ بۆ شاری‌ موسڵ‌ مزگەوتی‌ نوری‌ بەسەركردۆتەوە و كازمی پەیامێكی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی شارەكە كردووە و بەڵێنیداوە رێگەنادات جارێكی تر موسڵ دووچاری كاولكاری ببێتەوە، وتیشی: بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان بۆ دابینكردنی‌ ئاسایشی‌ و سەقامگیری‌ لە موسڵ و دەستگیركردنی‌ پاشماوەكانی‌ تیرۆریستانی داعش.
سەردانەكە مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بۆ شاری موسڵ، هاوكاتە لەگەڵ  ساڵیادی‌ داگیركردنی‌ شارەكە لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە لە ساڵی 2014.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە