.
05:25 PM - 26/03/2015
به‌پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌دایكان كه ده‌یانه‌وێت ژینگه‌یه‌كی پاكوخاوێن بۆ منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌وبیركردنه‌وه‌یه‌ی تاوه‌كو منداڵه‌كانیان ته‌ندروست بن و دوور بن له‌نه‌خۆشی و به‌كتریاو ڤایرۆسه‌كانی كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشكه‌وتنیان، به‌ڵام ئایا ئه‌و پاكوخاوێنییه زۆره واده‌كات سیسته‌می به‌رگری له‌شیان به‌هێز بێت؟
بێگومان نه‌خێر زۆربه‌ی پزیشكه‌كانی منداڵان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پاراستنی زیاد له‌پێویستی منداڵ واده‌كات به‌رگری له‌شی بێهێزو لاواز بێت، چونكه به‌رگری له‌ش وه‌رده‌گیرێت و پته‌و ده‌بێت كاتێك منداڵ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ئه‌و كاته سیسته‌می به‌رگری له‌شی رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت، بۆیه لێره‌دا باس له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ده‌كه‌ین كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه منداڵان پێویستیان به كه‌مێك پیسوپۆخڵی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌شیان، به‌تایبه‌تی له‌مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 2500 منداڵ كراوه كه بریتی بوون له‌منداڵانی جوتیارانی ئه‌ڵمانیاو نه‌مساو سویسرا، كه ژینگه‌یه‌كی ته‌واو پاكوخاوێیان نییه‌و به‌رده‌وام تێكه‌ڵی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌بن و شیری پاكژنه‌كراوه ده‌خۆنه‌وه، كاتێك لێكۆڵه‌ره‌كان حاڵه‌تی ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌یان به‌راورد كرد به حاڵه‌تی ته‌ندروستی منداڵانی شاره گه‌وره‌كان كه له‌ژینه‌گه‌یه‌كی ته‌واو پاكوخاوێندا گه‌وره ده‌كرێن، ده‌ركه‌وت رێژه‌كانی تووشبوون به هه‌سته‌وه‌ریی سنگ و لووت لای منداڵه جووتیاره‌كان زۆر كه‌متره به به‌راورد به منداڵانی شاره گه‌وره‌كان.
بۆیه لێكۆڵه‌ران رێنمایی دایكان ده‌كه‌ن كه له‌مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵدا پاكوخاوێنی زیاد له‌پێویست بۆ منداڵ دابین نه‌كرێت تاوه‌كو سیسته‌می به‌رگری له‌شی رۆڵی خۆی بگێڕێت و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه منداڵ پێویستی به كه‌مێك پیسوپۆخڵی هه‌یه بۆ پته‌وكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌شی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە