کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی ماڵی چەند كەسایەتییەك بەسەر دەكاتەوە

.

10:15 PM - 06/06/2020

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی ماڵی چەند كەسایەتییەك بەسەر دەكاتەوە

بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و پشتیوانی و هاوكاری ، محەمەد عوسمان دووشیوانی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، سەردانی بەنداوی خاسەی كرد ، ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە رۆژی 3ی ئەم مانگەوە گەنجێك لەو بەنداوەدا خنكا و تەرمەكەشی تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە ، هەر لە میانی سەردانەكەیدا محەمەد عوسمان چەند كەسایەتییەكی شارەكەی بەسەركردەوە و بوونی هەماهەنگی نێوان چین و توێژەكانی بە گرنگ ناوبرد و رایگەیاند: وەك یەكێتیی بەردەوام دەبن لە خزمەتكردنی كەركوك و كەركوكییەكان.

EtViL7vtUuA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە