کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیارێكی‌ نوێی‌ كازمی‌ بۆ روبەڕوبوونەوەی‌ گەندەڵی‌

.

04:08 PM - 06/06/2020

نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق رایگەیاند: سەرۆك وەزیران تیمێكی‌ وەزاری‌ بە سەرۆكایەتی‌ عوسمان غانمی‌ وەزیری‌ ناوخۆ و ئەندامێتی‌ ژمارەیەك وەزیر و شارەزایان راسپاردووە بۆ پێداچوونەوە بە رۆڵی‌ پارێزگارەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی‌ لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكان.
بەپێی راسپاردنەكەی‌ كازمی‌, ئەركی‌ تیمەكە دیاریكردنی‌ هۆكارەكانی‌ كەمتەرخەمییە‌ لە پێشكەشكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ بە هاوڵاتیان و پێداچوونەوە بە رۆڵی‌ پارێزگارەكان‌و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكان و گرتنەبەری‌ رێوشوێنی‌ توند بۆ دیاریكردنی‌ ئەو شوێنانەی‌ گەندەڵییان تێدادەكرێت.
نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌ مستەفا كازمی‌ ئاماژەی بەوەشدا: تیمە وەزارییەكە هەماهەنگی‌ لەگەڵ‌ لیژنە تایبەتمەندەكانی‌ پەرلەمان و رێكخراوە مەدەنییەكان و سەندیكاكانی‌ پارێزگاكان دەكات و راپۆرتی‌ كۆتایی و راسپاردەكانی‌ بۆ سەرۆك وەزیران بەرزدەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە