کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: پێویستە عیراق سەروەری خۆی بەهێز بكات

.

10:44 AM - 06/06/2020

دەیڤد شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: لە گفتوگۆ ستراتیجییەكانی داهاتوی نێوان بەغدا و واشنتۆن ، لەبەردەم عیراقییەكاندا بژاردەیەك هەیە، لە بارەی بژاردەكەشەوە ئاماژەی بەوەدا ، كە پێویستە لێپرسراوانی عیراق وەك وڵاتێكی خاوەن سەروەری مامەڵە بكەن و ئەگەر نا ئەوا ئەمریكا سەرجەم پابەندبوونەكانی لەگەڵ عیراق هەڵدەوەشێنێتەوە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رونیشیكردەوە وڵاتەكەی ئامانجییەتی هاوپەیمانیی لەگەڵ عیراق بنیاتبنێت نەك بەتەنها لەڕووی ئەمنییەوە، بەڵكو لەڕووی سیاسی و ئابووریشەوە، وتیشی: ئەو هاوپەیمانییە پێویستی بەوەیە عیراق سەروەری خۆی بەهێز تر بكات و نەبێتە پاشكۆی وڵاتانی تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە