کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارادۆنا گرێبەستەكەی لەگەڵ خیمناسیا درێژكردەوە

.

12:18 PM - 05/06/2020

  یانەی خیمناسیا  لاپلاتای ئەرجەنتینی رایگەیاند دییگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای راهێنەر تا كۆتایی وەرزی 2020 بۆ2021 لەگەڵ یانەكە دەمێنێتەوە دوای ئەوەی ئەو ئەفسانەیەی تۆپی پێی وڵاتەكەی رەزامەندی نیشاندا بەدرێژكردنەوەی گرێبەستەكەی   مارادۆنا كە لەساڵی 1986 وەك یاریزان سەركردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنیتنی كرد  بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی و....  زۆرێك وەك یەكێك لەباشترین یاریزانانی مێژوو ئەژماری دەكەن لەمانگی 9ی ساڵی 2019 وە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی خیمناسیای وەرگرت وەك هەوڵێك بۆ رزگاركردنی ئەو یانەیە لەدابەزین بۆ خولی پلە دوو   بەڵام سەرەڕای باش بونی ئەنجامەكان یانەكە جارێكی تر بەرەو هەرەشەی دابەزین چوو پێش ئەوەی یاریەكانی ئەم وەرزە لەئەرجەنتین هەڵبوەشێتەوە لەمانگی 4ی رابردوو   بەوەش یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بریاریدا دابەزینی یانەكان هەڵپەسێرێت و ئەو بریارەش تیپەكەی دییگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای لەدابەزین رزگار كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە