کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 20 ملیۆن یەمەنی ڕووبەڕووی برسێتی و كۆرۆنا بوونەتەوە

.

10:46 AM - 05/06/2020

بەرنامەی بوژانەوەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە زیاتر لە 20 ملیۆن هاوڵاتی یەمەنی ڕووبەڕووی برسێتی و مەترسیەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونەتەوە.
هاوكات ستایشی بەرنامەكەشیانی كردووە كە توانیویەتی شێوازەكانی بژێوی ژیانی یەمەنییەكان دابین بكات كە بەهۆیەوە یەمەنیەكان توانیویانە خۆراك و چاودێری تەندروستی بەدەست بهێنن.
تا ئێوارەی چوارشەممە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە یەمەن گەیشتۆتە 419 كەس و لەو ژمارەیەش 95 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 17 كەسیش لە نەخۆشیەكە چاك بوونەتەوە.
چەندین ساڵە شەڕێكی دژوار لە یەمەن درێژەی هەیە كە خراپترین دۆخی مرۆیی لەو وڵاتەدا لێكەوتۆتەوەو بۆتە هۆی ئەوەی لە سەدا ی 80 ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێویستیان بەهاوكاریە مرۆییەكان بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە