کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی نێودەوڵەتی: كۆرۆنا 8% هەژاری لە عیراق زیاد دەكات

.

05:28 PM - 31/05/2020

گروپی بانكی نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا پێشبینی دەكات، بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئابووری وڵاتانی ناوچەكە زیاترە لە پێشبینییەكانی پێشووی، پاشەكشە بكات‌و عیراق ‌و لوبنان لە ریزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا دەبن كە رێژەی هەژاری تێیاندا زیاد دەكات.
بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی ، پێشبینی دەكرێت كۆ بەرهەمی ناوخۆی ناوچەكە لەسەدا 5 كەمبێتەوەو ئابووری ئەو وڵاتانەش كە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن لەسەدا 6 پاشەكشە دەكەن
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەشت وڵاتی ناوچەكە تێكڕای هەژاری تێیاندا بەرزدەبێتەوە بەشێوەیەك لوبنان لە ریزبەندی یەكەمی لیستەكەدایەو لەسەدا 9 پۆینت 4 بەرزدەبێتەوە‌و عیراقیش لەپلەی دووەمدایە‌و لەسەدا 8 هەژاری تێیدا بەرزدەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە