کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 6 ملیۆن كەسی تێپەراند

.

11:56 AM - 31/05/2020

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بە شێوەیەكی مەترسیدار لە تەشەنەكردندایە و بەپێی ئامارەكانی زانكۆی جۆنس هۆپكینز توشبووانی ڤایرۆسەكە لە جیهاندا 6 ملیۆن كەسی تێپەراندووە و ژمارەی ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە بۆ نزیكەی 400  هەزار كەس بەرزبۆتەوە، ئەمریكا بە یەكەم وڵات دادەنرێت لە رووی زۆری ژمارەی توشبووانەوە كە نزیك دەبێتە لە 2 ملیۆن كەس و زیاتر لە 105 هەزار كەسیش لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە ،  لە وڵاتانی ئەوروپاش بەریتانیا زۆرترین ژمارەی توشبوون بەڤایرۆسەكەی تۆماركردووە لە زیاترە لە 272 هەزار كەس و زیاتر لە 35 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە وڵاتانی ئاسیاش لە هیندستان زۆرترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماكراوە كە زیاترە لە 182 هەزار كەس و زیاتر لە 5 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە