کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕەخنە لەهێزە ئەمنیەكانی عیراق دەگیرێت لەجێبەجێكردنی رێكارەكان

.

06:12 PM - 30/05/2020

لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نیگەرانە لەكاركردنی هێزە ئەمنیەكان لەجێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەناوچە میللیەكان.
لەو بارەیەوە عەبد عەون عەلاوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان ڕۆڵی خۆیان بەجدی نەگێڕاوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەناوچە میللیەكان.
روونیكردەوە: زۆرینەی ئەو ناوچانە پابەندین بە قەدەغەی هاتوچۆو بەئازادی تەواو ڕەفتار دەكەن و بۆنەی كۆمەڵایەتی و ئاینی ئەنجام دەدەن و ئاماژەی بەوەكرد تەنیا چارەسەر بۆ بنبڕكردنی كۆرۆنا بریتیە لەدووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و ئەنجام نەدانی بۆنە ئاینیەكان.
وتیشی: چاوپۆشی هێزە ئەمنیەكان هۆكاری پابەندنەبوونی هاوڵاتیانە بەرێوشوێنەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و هۆكاری زیادبوونی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەرێتەوە بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان لەناوچە میللیەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە