کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترانزێتی بەرهەمە نەوتییەكان لە ئێرانەوە بۆ هەرێم قەدەغەكرا

.

04:26 PM - 30/05/2020

حەمید حوسەینی وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی ئێران بە ئامانجی پاراستنی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەكان‌و پاراستنی بازاڕە داراییەكەی، ڕێگەدان بە ترانزێتی بەرهەمە نەوتییەكان‌و گواستنەوەیان بۆ عیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و چەند وڵاتێكی تر كەم دەكاتەوە.
ئاژانسی فەڕمی ئێران لەزاری وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی نەوتی ئێران بڵاویكردەوە: بڕیارەكەی حكومەت بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت‌و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەكان بەهۆی كۆرۆناوە دەركراوە.
وتیشی: بڕیارەكە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان بەخاكی ئێراندا بۆ عیراق، ئەفغانستان‌و ئەرمینیا قەدەغە دەكات، دوای بڕیارەكەش خواست لە سەر بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران زیادیكردووە ‌و زۆربەی پاڵاوگەكانی ئێران بەرهەمەكانیان زیادكردوە.
وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران، توركمانستان و ئیمارات بە ركابەری وڵاتەكەی دەزانێت لە بازاڕی بەرهەمە نەوتییەكاندا‌و وتی: ئەو دوو وڵاتە سنوورە دەریایی و وشكانییەكانی ئێرانیان بەكاردەهێنا بۆ هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانیان، لەگەڵ قەدەغەكردنی ترانزێتدا چیدیكە ناتوانن بەرهەمەكانیان بۆ ئەفغانستان و عیراق بنێرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە