کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە جیهاندا 80% كارگەكانی ئۆتۆمبێل بەگەڕخراونەتەوە

.

05:14 PM - 27/05/2020

 یەكێتی پیشەسازانی ئۆتۆمبێل لە كۆریای باشور ئاشكرایكرد: كە لە نیوەی دووەمی ئەم مانگەوە لەگەڵ كەمكردنەوەی كۆتوبەندەكانی پەیوەست بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێژەی سەدا 80ی زیاتری كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە 13 وڵاتی جیهاندا بەگەرخراونەتەوە.
بەپێی هەواڵێكی پێگەی (یون هاب) ی كۆریای باشوری، لە ئەمریكاو 12 وڵاتی تری جیهاندا كارگەكان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی رێژەییانە بەگەرخراوەتەوە و پێشبینیش دەكەن تاكۆتایی ئەم مانگە هێڵەكانی بەرهەمهێنان لەو كارگانەدا زیادبكرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەگەرخستنەوەی تەواوەتی كارگەكان لەم دۆخەدا كاتێكی زیاتری دەوێت بەو پێیەی هێشتا بە تەواوەتی مەترسیەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەرەویونەتەوە و هاوڵاتیانیش بەراورد بە رابردوو پارەیەكی زۆر بۆ كرینی ئۆتۆمبێلی نوێ‌ خەرج ناكەن.
هەر بەپێی زانیاریەكانی یەكێتی پیشەسازانی ئۆتۆمبێل لە كۆریای باشور لەپاش رۆژی 19ی ئەم مانگەوە لە كۆی 278 كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا 232 كارگەیان دەستیان بە كاركردن كردۆتەوە، چین و كۆریای باشورو چەند وڵاتێكی تری رۆژهەڵاتی ئاسیاش لە كۆتایی مانگی نیسانی رابردووەوە كاركردنیان لە كارگەكانیان دەستپێ‌ كردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە