.
01:51 PM - 23/05/2020
ئۆساكا پێش سیرینا ویلیامز دەداتەوە
گۆڤاری فۆربس بڵاویكردەوە ناومی ئۆساكای ژاپۆنی و پێشەنگی پێشووی ریزبەندی كچەیاریزانانی تێنس لە رووی وەرگرتنی داهاتی ساڵانەوە بۆتە یەكەم یاریزان و پێش سیرینا ویلیامزی ئەمریكی داوەتەوە .
ئۆساكای پاڵەوانی ئەمریكای كراوەی ساڵی 2018 و كراوەی ئوسترالیای 2019لەماوەی 12مانگی رابردوودا بڕی 37ملیۆن و 400هەزار دۆلاری وەرگرتووە و بەمەش لە رووی وەرگرتنی داهاتی ساڵانەوە بۆتە پێشەنگی كچە یاریزانی تێنسی سەر زەوی جیهان و پێش سیرینا ویلیانزی ئەمریكی داوەتەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە