کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق: ناوچە دابڕێندراوەكان لەژێر مەترسی گەورەدان

.

02:17 PM - 22/05/2020

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق: ناوچە دابڕێندراوەكان لەژێر مەترسی گەورەدان    

حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: ناوچە دابڕێنداراوەكان لەبەردەم مەترسی تیرۆر و دەستێكی نادیارن كە بەمەبەست كار لەسەر شەهیدكردن و دەركردنی كوردەكان دەكەن ، وتیشی: لە خانەقین و داقوق و كەركوك و چەندین ناوچەی تر داعش و هەندێ گرووپی سیاسی و چەكداری دژ بە كورد جموجۆڵ دەكەن و ئەوەش مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیانی كورد لەو ناوچانە دروست كردووە.
حەسەن ئاڵی تەئكیدیشیكردەوە زۆر گرنگە سەركردایەتی كورد خۆی بێ ئاگا نەكات لەم جۆرە رووداو بەرنامە و پیلانە مەترسیدارانە چونكە چارەنووسی ئەو ناوچانە دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەترەوە ، رونیشكردەوە ، گرنگە هەمووان یەك دەست و یەك هەڵوێستبن و رێگە نەدەن دۆخی گوزەران و ژیانی ئەو ناوچانە بەئاقارێكی مەترسیداردا بچێت.
حەسەن ئاڵی ئەوەشی خستەڕوو ،  سوتاندنی دەخڵودان و هەڵكوتانە سەر گوندەكان و شەهیدكردنی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لە سنووری خانەقین، زەنگێكی مەترسیدارەو پێویستە لەبەرامبەر ئەوەدا سەركردایەتی كورد بێ هەڵوێست نەبێـت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە