کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆتای کەمینەکان لە کەمینی زۆرینەدا

.

09:32 PM - 09/05/2020

ستران عەبدوڵلا

وەک نەریت کەمینەکان لەگەڵ حکومەتن نەک یٔۆپۆزسێۆن کە ھێشتا روون نییە کەی دەگەنە دەسەڵات؟ لەگەڵ سیاسەتی رەسمیین  نەک میزاجی رای گشتی کە دەشێ بگۆڕێت . لەگەڵ حکومەتی مەرکەزین کە بریاری جەوھەری و یەکلاکەرەوە لای یٔەوە،  نەک لەگەڵ حکومەتە لۆکاڵی و کەنارەکان. چونکە بەمە خۆیان لە کەوتن و غلۆربوونەوە دەپارێزن و لە بەڵای ناگەھانی زۆرینەی ژمارەیی پارێزراو دەبن.

قبتییەکان لەگەڵ قاھیرەی پادشایی، یٔینجا قاھیرەی عەسکەری ناسر و موبارەک و یٔێستاش سیسین.
مەسیحییەکانی عێراق لەگەڵ بەغدابوون بە ھەموو جۆرەکانی بەغداوە . یٔێزدی خۆیان لە یٔێمە بە کوردتر دەزانن بەڵام وەک کەمینەی یٔاینی لەناو کوردی سوننە و عێراقی شیعەدا حەز ناکەن بخرێنە بەردەم یٔانە پانەوە و پێیان خۆشە یٔارامی و جێگیری سیاسیی فەرھەنگی کوردانەیان بپارێزێ بێ داعش و بێ ھاڕینی توندی ناسیونالیستی و بێ مەزھەبێتی حوکم.
تورکمانی عێراق دوای سەد ساڵ دوورەپەرێزی و سیاسەتی موحافەزەکاری ، تازە بە  تازە مامەڵە لەگەڵ  کورد دەکەن زەحمەتە لەمەشدا بچنە ناو وردەکاری سیاسەتی کوردییەوە و بەلای دۆستەکانی تورکیا داینەشکێنن.
بۆیە خۆپارێزی کەمینەکان لەناو سیاسەتی کوردستانیدا دەبێ شتێکی چاوەڕوان کراوبێت. یٔەوان لەھەموو حاڵێکا  لەگەڵ زۆرینەی یٔیستقرار دەبن.
بەڵام یٔەوەی جێی لۆمەیە لەدوا ھەڵوێستەکانی کەمینەکانی کوردستاندا بەکارھێنانیانە وەکو دەسکەلا لەدژی زۆرینە: زۆرینەی خەڵکی،  زۆرینەی کتلە سیاسییەکان  و زۆرینەی سەنگی نوێنەرەکانی گەل لە ناو پەرلەماندا.

دەبێ کەمینەکان خۆیان کۆتای خۆیان وەک سەنگی زێرین،  نەک وەک دەنگی زۆر و بۆر،  بپارێزن و لە ھەموو شتێکا بەکاری نەھێنن. یٔەمە وا دەکات دەنگیان سواو بێ و سەنگی زۆر بەکارھێنراویان ژەنگ ھەڵبێنێ. دەنگی زێرینی کۆتا یٔەمانەتێکی کەمینەکانە لای نوێنەرەکانیان و ھی یٔەوەنییە سیاسەتی نزمی پێوەبکرێت. ھەتا یٔەگەر کورسی کەمینەکان بارمەتی حزبی زۆرینەش بێت و فرەیی کەمینەکان بەم یاسای ھەڵبژاردنە زەردھەڵگەڕابێ.

چارەسەری یٔەم دەرکەوتە تازەیەی دەنگی کەمینە وەک کەمینی راوکردنی زۆرینە بەکارھاتووە،  بە دەستکاری یاسای ھەڵبژاردن و یاساکانی پەرلەمان دەبێت  کە کۆتای کەمینەکانی خستۆتە بەر رەشەبای ململانێی سیاسی ناو زۆرینەکانەوە.
لەوەش گرنگتر حزب و لایەنە سیاسییەکانی تریش یٔەلتەرناتیفیان ھەبێ بۆ کەیسی کەمینەکان تا ھەم فرەیی نوێنەرایەتی کەمینەکان  لەگەڵ ناوەرۆکی  کۆتای کەمینەکان جووت بێت و ھەمیش کەمینەکان لەدەست بارمەتیی سیاسیی کتلەی زۆرینە دەربازیان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە