.
05:23 PM - 26/03/2015
له‌هه‌وڵێكی نوێ‌دا بۆ زانینی كاریگه‌ریی ئایدۆلۆژیای سیاسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، زاناكان له‌ئه‌مریكاو له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كیانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت «لیبراله‌كان له‌موحافیزكاره‌كان ته‌مه‌ن درێژترن» ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌یه كه پێشتر ئه‌نجامدراوه.
ته‌مه‌ن له‌نێوان دوو گرووپدا
به‌م دواییه له‌نێو په‌رۆشی توێژینه‌وه‌ی زاناكاندا «ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه» كه لیبراله‌كان ته‌مه‌نیان درێژتره له‌موحافیزكاران و میانڕه‌وه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌توێژینه‌وه‌كانی پێشتردا ئاماژه به‌وه درابوو، كه موحافیزكاران و كۆمارییه‌كان ته‌ندروسترو به‌خته‌وه‌رترن، چونكه به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی پێشتر، ئه‌و دوو گرووپه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر مه‌یلیان به‌لای دینداری دایه‌و په‌یوه‌ندییان به‌گرووپ و كۆمه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشه «ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ته‌ندروستی مرۆڤ سه‌قامگیر ده‌كات و له‌دواجاریشدا ته‌مه‌نێكی درێژتر بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی مسۆگه‌ر ده‌كات» له‌كاتێكدا لیبراله‌كان سه‌رنجیان له‌سه‌ر سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تییه.
به‌راوردی لێكۆڵینه‌وه‌كان
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی پێشتردا ده‌ركه‌وتووه، لەم توێژینەوە نوێیەدا رووبه‌ڕووی ره‌خنه كرایه‌وه، به‌وه‌ی كه ئایدۆلۆژیای سیاسی له‌گه‌ڵ پاشكۆیه‌تی حزبایه‌تی جیا نه‌كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها پاشخانی ئاستی خوێندن و داهاتی تێدا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، له‌كاتێكدا ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه، كه ماوه‌ی (30) ساڵی خایاندووه‌و نزیكه‌ی (33) هه‌زار كه‌س به‌شداریان تێدا كردووه «ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نگریی حزبی خۆیان ناساندووه» واتا دیاری‌یان كردووه، كه سه‌ر به‌دیموكراته‌كان یان كۆمارییه‌كان یاخود بێلایه‌نن، هه‌روه‌ها ئایدۆلۆژیای خۆشیان دیاری كردووه، كه «لیبرال، موحافیزكار یان میانڕه‌ون» هه‌ندێك له‌و لیبرالیانه مه‌رج نه‌بووه کە دیموكراتی بن و موحافیزكاره‌كانیش مه‌رج نه‌بووه كۆماری بن.
له‌میانی توێژینه‌وه‌كه‌دا لە(30%)ی به‌شداران كۆچی دواییان كرد، دوای ئه‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی (ئه‌تنیك و جۆر‌و ته‌مه‌ن و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی) بۆ توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی، له(33%)ی دیموكراته‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ (28%)ی كۆمارییه‌كان مردوون، هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا (23%)ی بێلایه‌نه‌كان كۆچی دواییان كردووه، به‌پێی ئایدۆلۆژیاش لە(30%)ی موحافیزكارەکان له‌به‌رامبه‌ر (25%)ی لیبراله‌كان مردوون.
ئه‌نجام و كاریگه‌ریی
له‌و ئه‌نجام و داتایانه‌وه ده‌ركه‌وێت، كه ته‌ندروستی و به‌خته‌وه‌ریی هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان، چونكه كۆمارییه‌كان ده‌یانوت «ئێمە ته‌ندروستیییه‌كی باشترمان هه‌یه و به‌خته‌وه‌رترین» له‌به‌رامبه‌ریشدا موحافیزكاره‌كان ده‌یانوت «ئێمە ته‌ندروستمان باشتره‌و زۆر به‌خته‌وه‌رترین لەوان».
له‌م نێوه‌نده‌شدا زانا‌و توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن «ره‌نگه لیبرالی و بێلایه‌نه‌كان شێوازێكی سه‌لامه‌تی ژیانی ته‌ندروست په‌یڕه‌و بكه‌ن» بیروبۆچوونه سیاسییه‌كانیش ده‌لاله‌تێكیان هه‌یه «چونكه ئایدۆلۆژیاكان كار ده‌كاته سه‌ر شێوازی ژیان».
دوای ئەو هەموو روونکردنەوەیە، ئێستا ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه له‌م توێژینه‌وه‌یه دەگیرێت ئه‌وه‌یه «شێوازی ژیانی به‌شداربووان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، وه‌ك رژێمی خۆراكی و جگه‌ره‌كێشان و ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشیی» له‌به‌ر ئه‌وه پێیانوایه «ره‌نگه لیبرالی و بێلایه‌نه‌كان شێوازێكی ژیانی باشیان هه‌بێت، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا» هه‌ندێكی دیكه‌ش ره‌خنه‌یان ئه‌وه‌یه «ناتوانین به‌وردی له‌سه‌ر پێناسه‌ی بیروبۆچوونی لیبرالی و موحافیزكاره‌كان بووه‌ستین».
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە