کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: دەست بەخۆراكەوە بگرن و بەفیڕۆی مەدەن

.

11:46 - 04/04/2020



هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی لەراگەیەندراوێكیدا بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستیەی ئێستا كە بەسەر جیهاندا هاتووە، دۆخێكی ئابووری نوێشی لەگەڵ خۆیدا هێناوەتە ئاراوەو لەئایندەیەكی نزیكدا دۆخێكی نوێتر دەهێنێتە كایەوە، كە پێویستە ئاسایشی ئابووری بەهەمان شێوەی ئاسایشی تەندروستی رێكبخەین و یەكبخەن.
هاوكات پارێزگاری سلێمانی داوای لەهاوڵاتیان كردوە،كە كۆتایی بەهەدەردانی خۆراك و پێداویستیەكانی رۆانە بهێنن و ئەوەندە بەكار بهێنن كە پێویستیانە بۆ ئەوەی هیچ بەش و ژەمە خۆراكێك زیاد لەپێویست نەبێت و نەكرێتە سەبەتەی خۆڵەوە.
هەروەها داواشی لەماركێت و دوكانەكانی كردوە زیاد لە پێویستی خۆیان و كڕیارەكانیان خۆراك و كەلوپەلی پێویست خەزن نەكەن چونكە ئەگەری هەر خراپبوون و تێكچوونێكدا خۆیان بەرپرسیار دەبن و زیان بەئاسایشی خۆراك و ئابووری نیشتمانیی دەگەیەنن.
پارێزگاری هەموو لایەكیشی ئاگادار كردۆتەوە جوڵەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامەو خۆراك و سووتەمەنی و كاڵاو پێداویستیەكان لەقەبارەی زۆرۆو شیاو لەبەردەستدان و هەمووشیان لەژێر كۆنترۆڵًی وردی چاودێری نرخ و جۆرو قەبارەی دابەشكردنی شیاوانەدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە