کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.ڕەنجدەر قەرەداغی داوای كەمكردنەوەی چوونە بازاڕدەكات بۆ خۆپاراستن لەكۆرۆنا

.

02:06 PM - 26/02/2020

 

د.ڕەنجدەر قەرەداغی (بكالۆریۆس لە پزیشكی و نەشتەرگەری گشتی و  دكتۆرا لە نەخۆشیەكانی پێست، جوانكاری پێست، لەیزەر)  بە (ماڵپەڕی گەلی كوردستان)ی وت، لەم قۆناغەی ئێستادا، هەندێك رێكارو هەنگاو ئاسان هەیە، كە هاووڵاتیان دەتوانن بیگرنەبەر، بۆ خۆپاراستن لەتووشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا، (د.رەنجدەر قەرەداغی) وتیشی ئەو رێكارانە بریتین لە "راگرتنی سەردان و داوەت و میوانداریی و بۆنەی كۆمەڵایەتی بۆ ماوەی مانگێك،  تا دەتوانن بازاڕكردن و چوونە دەرەوە كەم بكەنەوە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێ، بۆ كەم كردنەوەی بەركەوتن و دروست نەكردنی قەرەباڵغی و جەنجاڵی، كاتی چوونە دەرەوە پێویست ناكات مناڵ و بەساڵاچوان لەگەڵ خۆتان بەرن ئەگەر زۆر پێویست نەبێ، ماوەی دوو مەتر لەگەڵ ئەوانەی چواردەورت بهێڵەرەوە لە شوێنی گشتی و كاركردن تا بۆت دەكرێ، شەرم مەكە لە خۆ بەدوور گرتن لە كەسێ كە نیشانەی پەتاو كۆكەو پژمەی لەسەر دیارە، ئاوی ئەو میوانەی ڤیتامین سی تێدایە بە گشتی بۆ هەموو پەتاكان بەسوودە، دەتوانی بڕێكی باشی لێ بخۆیتەوە ئەم ماوەیە، هەموو مزرەمەنیەكان بەسوودن، كاتی دەركەوتنی نیشانەكانی وەك تای بەهێز، كۆكەی زۆر، هەناسەتووندی سەردانی كلینیكی تایبەت و نەخۆشخانەی ئەهلی مەكەن، سەردانی نەخۆشخانەو بنكەو مەڵبەندە تەندرووستیە حكومیەكان بكەن"

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە